بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەمە ئەفسانەیەکی خەیاڵی نییە. فیلمی هالیڤوودیش نییە. گێڕانەوەیەکی دڵتەزێن لە ڕاستیەکە کە ئەمڕۆ لە ناوچەی شیعەنشینی ڕۆژاوای کابول لە نەخۆشخانەیەکی ژنان و زاوزێ ڕووی دا. تیرۆریستەکان لەگەڵ کۆرپەی یەک ڕۆژە بەشەڕ هاتن. لەگەڵ دایکانێک کە جلی لەباریان لەبەردا نەبوو شەڕیان کرد. ئاڵبەت شەرێکی یەک لایەنە. ڕێبەرەکانیان ئێستا پێدەچێت خەریکی جێژن گێڕانی سەرکەوتنیان بێت.
سەرکەوتن لە بەرانبەر لەشکری کۆرپەی یەک ڕۆژە و ژنانێک کە منداڵیان دەبوو. مێژوو هیچ کات ئەو پەڵە لەبیر ناکات. داعش بەرپرسایەتی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ گرت.
تیرۆریستەکان چوونە ناو هۆڵێکەوە کە پیاوان ئیزنی چوونە ژوورەوەیان نەبوو. ئەوێ بەشی زاوزێی نەخۆشخانەی سەد قەرەوێلەیی کابول بوو. ژنانێکی زۆر خەریکی منداڵ بوون یان چاوەڕوانی بەدایک بوون بوو. چەند تیرۆریست چوونە ناو ژوورەکانەوە. بۆمبی دەستی، پشتوێنەیی خۆکوژی و چەکی جۆراوجۆریان لەگەڵ بوو. ئەوان چەند ژن کە مداڵەکانیان خەریک بوو لەدایک دەبوو و چەند کۆرپەشیان کوشت.
لە ئەو ڕووداوە کە لە لایەن داعشەوە ئەنجام دراوە سەرەتا دوو تەقەینەوە ئەنجام دراوە و پاشان لە ژن و منداڵەکان تەقە کراوە.
شیاوی ئاماژەیە دوێنێ داعش هێرشێ کردە سەر نەخۆشخانەیەکی شاری کابۆل و لە بەشی لە دایک بوونی منداڵدا چەندین دایک و منداڵ و کۆرپەی بێ تاوانی کوشت. کەسێکی ناو ئەو نەخۆشخانەیە بەم شێوە ڕووداوەکەی بۆ مێهر گێراوەتەوە.
342/